- Overview
- Treatment Includes
- Treatment Excludes
- Booking
# بڕینه‌وه یان هه‌ڵكردن یان لابردنی مه‌مك یه‌ك دانه یاخود هه‌ردوو كیان ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌م هۆكارانه‌ی لای خواره‌وه‌یه كه په‌نا ئه‌برێت بۆ بڕینه‌وه‌ی مه‌مك .
ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه توش بوون به‌گرێ ی گه‌وره‌ی پیسی شێرپه‌نجه (سه‌ره‌تان ) ئه‌مه‌ش بۆ ڕێگریكردن له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی به‌هه‌موو له‌شدا مه‌مك ئه‌بڕێته‌وه .
شێرپەنجەى چەندين بنكەی ئه‌و شێوه نوێ یه له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كه له‌دوای ڕێكاری یه‌كه‌می پاراستنی مه‌مك هه‌ڵده‌داته‌وه ئاماژه ئه‌دات به‌بڕینه‌وه‌ی مه‌مك ،ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ڕیشه‌ی شێرپه‌نجه سه‌ره‌تایه‌كان به‌گشتی كۆتایی نه‌هاتبوو به‌ڵكو هه‌ڵیداوه‌ته‌وه له‌م حاڵه‌دا هه‌ر گرتنه به‌ری ڕیگا چاره‌سه‌رێك بۆ پارێزگاری كردن له‌هێڵانه‌وه‌ی مه‌مك بێ ئه‌نجام ئه‌بێت بۆیه پێوسته نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی مه‌مك ئه‌نجام بدرێت .
ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه دووباره شێرپه‌نجه له مه‌مكیاندا هه‌ڵده‌داته‌وه ئه‌وه پێوسته یه‌كسه‌ر بڕینه‌وه‌ی مه‌مكیان بۆ ئه‌نجام بدرێت .
بونی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له خێزانه‌كه‌یاندا كه هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانه بۆ لابردنی مه‌مك به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسه‌ری یان به‌هۆی گۆڕان له‌هه‌ندێك جیندا وه‌ك : BRCA1 or BRCA2
ئه‌گه‌ری بڕینه‌وه‌ی مه‌مك زیاتر ئه‌كات .
لێكۆڵینه‌وه تازه‌كان ده‌ریانخستوه كه ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو هه‌یه له‌سه‌ر كرۆمۆسۆم په‌یوه‌ندی هه‌یه به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك, كاتێك گۆرانكاری له‌و ناوچانه‌ی سه‌ر كرۆمۆسۆمه‌كان ڕووده‌دات ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زیاد ده‌كات.
هه‌ندێك جارنه‌خۆشه‌كان چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك په‌نا ئه‌بنه به‌ر چاره‌سه‌ركردن به‌لێزه‌ر ئه‌مه‌ش زۆر جار ئه‌نجام ئه‌درێت به‌تایبه‌ت ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه پێشتر له‌چاره‌سه‌ركردنی لابردنی گرێ ی پیس دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بون .
هه‌ندێك ژن هه‌ن له‌كاتێكدا پێشتر مه‌مكێكیان لابردوه به‌هۆی توشبونی به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه هه‌ڵده‌ستن به‌لابردنی مه‌مكه‌كه‌ی تریشیان ،ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی خۆی له شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك .
No details found.
No details found.
-
StartEndGroup (Min-Max)Pricing