• Overview
  • Treatment Includes
  • Treatment Excludes
  • Booking

 وه‌رگرتنی به‌شێك بچوك له‌ شانه‌ی مه‌مك بۆ دیاریكردنی چۆنیه‌تی نه‌خۆشیه‌كه‌ ئایا گرێ یه‌كی پیسه‌ (شێرپه‌نجه‌) یه‌ یاخود (گرێ ی پاك ) ته‌نها زامێك دوره‌ له‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ،له‌كاتێكدا پشنكینی مه‌مك به‌ ئامێری مامۆگرافی یاسۆنه‌ر ئه‌نجام ئه‌درێت له‌ڕێگای وه‌رگرتنی ئه‌و نمونه‌یه‌ كه‌ له‌پشكنینی ڕێڕه‌وه‌كانی مه‌مكه‌وه‌ كه‌ ته‌نها ڕێگه‌یه‌ دڵنیای بدات له‌وه‌ی گرێ كه‌ شێرپه‌نجه‌یه‌ یان نا.

چه‌ند ڕێگایه‌كی جیاواز هه‌یه‌ بۆ پشكنینی شانه‌ی مه‌مك ،زۆرێك له‌وانه‌ به‌دورودرێژی شی ئه‌كرێنه‌وه‌ لێره‌دا كه‌ ئه‌و شێوازانه‌ش بریتین له‌ .

 

  • ده‌رهێنانی خانه‌كان له‌ڕێگای ده‌رزیه‌كی تایبه‌ت و پێشكه‌تووه‌.
  • هه‌ڵكۆڵینی شانه‌كانی مه‌مك به‌ڕێگای ده‌رزیه‌كی ئاسایی .
  • ده‌رهێنانی شانه‌كانی مه‌مك به‌هۆكاری كێشكردنی هه‌وای یه‌وه‌ .
  • نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌ .
  • نه‌شته‌رگه‌ری بنچینه‌یی لابردنی شانه‌كانی مه‌مك .
  • نه‌شته‌رگه‌ری كراوه‌ ،نه‌شته‌رگه‌ری ڕاكێشان و ده‌رهێنانی گرێ

ئێمه‌ ئامۆژگاریت ئه‌كه‌ین كه‌ تۆ نه‌شته‌رگه‌ری شانه‌كانی مه‌مك ئه‌نجام بده‌یت ئه‌گه‌ر :.

  • هه‌ست بكه‌یت خۆت یان پزیشكه‌كه‌ت به‌ گرێ یه‌ك یان ئه‌ستورایه‌ك له‌مه‌مكدا ،كه‌ گومان بكات پزیشكه‌كه‌ت توشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بوبیت .
  • ده‌ركه‌وتنی ناوچه‌یه‌كی گوماناوای له‌سه‌ر مه‌مك له‌كاتی گرتنی وێنه‌ی تیشكی مه‌مكت .
  • له‌كاتی پشكنینی مه‌مك به‌ ئامێری سۆنه‌ر یان مامۆگرافی پارچه‌یه‌كی گومانی ده‌ركه‌وتبێت .
  • له‌كاتی پشكنین گشتی دا به‌هۆی ئامێری (ئێم ئاری ئای ) یه‌وه‌ پشكنینی ته‌نوری له‌سه‌ر مه‌مكت گرێ یه‌ك یان پارچه‌یه‌كی گومانلێكراو ده‌ركه‌وتبێت .
  • گۆڕانكاری ناسروشتی له‌مه‌مكدا دروست بوبێت به‌ هه‌ڵدانی پیست بێت یاخود گه‌وره‌ بونی مه‌مك یان سوربونه‌وه‌ی گۆی مه‌مك یان ڕه‌ق بونی مه‌مك .

No details found.

No details found.

  • Start
    End
    Group (Min-Max)
    Pricing
     
  • Start
    End
    1Pax - No size limit
     

    ( 1 Pax - No size limit. )

    - +