Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
  • Overview
  • Treatment Includes
  • Treatment Excludes
  • Booking

   هه‌ڵكۆڵین یاخود ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری    بۆ به‌شی پێشه‌وه‌ی منداڵدان به‌ڕێگای ئامێری كه‌ویكردنه‌وه‌ كه‌ به‌هۆی ئامێرێكی ته‌لی بازنه‌یی له‌ڕێگای كاره‌باوه‌ ئه‌نجام ئه‌درێت ، دوای بردنه‌ ناوه‌وه‌ی له‌شی ژنان له‌كۆئه‌ندامی زاوزێ وه‌ ئه‌و به‌شه‌ی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ره‌تایی منداڵدان هه‌ڵده‌كۆڵێت و لائه‌برێت ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌شێك له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆخه‌ ناسروشتیه‌ی كه‌دروست ئه‌بیت ئه‌نجام ئه‌درێت یان بۆ هه‌ڵكۆڵینی به‌شی توشبوو به‌ شێرپه‌نجه‌. 

كۆ ئه‌ندامی زاوزێ ملی ره‌حم ئه‌گرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌شی خواره‌وه‌ی ڕه‌حم و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شێكی ته‌سكی منداڵدان كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ئه‌ندامی زاوزێ ئافره‌ته‌وه‌.

 

كه‌وی به‌كارهێنان له‌ڕێگای كاره‌باوه‌ ئه‌نجام ئه‌درێت كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی له‌ڕێگای سیمێكی بازنه‌یه‌وه‌ دوای گه‌رمكردن  بۆ بڕین به‌شێكی پیوست له‌ شوینی مه‌به‌ست ئه‌بڕێت و ده‌رده‌هێنرێت ئه‌برێته‌ تاقیگه‌ ،هه‌روه‌ها كه‌وی ئه‌توانرێت به‌كاربهێنرێت بۆ لابردنی ئه‌و خانه‌ ناسروشتیانه‌ی كه‌ دروستبوه‌ و گه‌شه‌ئه‌كات .

هۆكاره‌كانی به‌كارهێنانی (لیپ ) كه‌وی

 بڕین یان هه‌ڵكۆڵین له‌ڕێگای كه‌ویكردنه‌وه‌  له‌و ساته‌دا به‌كارده‌هێنرێت كه‌ كێشه‌یه‌ك له‌ قوڵایی منداڵداندا ده‌دۆزرێته‌وه‌ یان له‌ كۆئه‌ندامی زاوزێ له‌ساته‌وختی پشكنینی حه‌وزدا ، یان له‌كاتی دۆزینه‌وه‌ی خانه‌ ناسروشتی یه‌كان كه‌دروست ئه‌بن ، بڕینی بازنه‌یی هه‌ڵكۆڵین به‌كه‌وی به‌كاردێت بۆ دیاریكردنی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌ندامی زاوزێ و منداڵدان .

هه‌ندێك جار كه‌وی به‌كاردێت بۆ ئه‌و خانه‌ ناسروشتیانه‌ی كه‌ دروست بوو ، كه‌ توش نه‌بوون به‌ شێرپه‌نجه‌ ،وه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌و خانه‌ ناسروشتیانه‌   سه‌ره‌تایه‌ك بن بۆ ده‌ركه‌وتنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ به‌لام دوای چه‌ند ساڵێكی دواتر .

 لیپ ، یاخود هه‌ڵكۆڵین و بڕین به‌كه‌وی هاوكار ئه‌بێت بۆ دیاری چاره‌سه‌ری ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ .

گرێ ی پاك واته‌ توش نه‌بوو به‌ شێرپه‌نجه‌ .

دروستبونی گۆشتی زیاده‌و بالۆكه‌ له‌كۆئه‌ندامی زاوزێدا كه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ توشبوون به ڤایرۆس‌ گوازراوه‌ (HPV), كه‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ش مه‌ترسیه‌ له‌سه‌ر توشبوونی منداڵدان به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌.

 

هه‌ندێك جاریش ڕه‌نگه‌ له‌لایه‌ن پزیشكی تایبه تمه‌ند  یان چاودێری ته‌ندروستكاره‌ته‌وه‌ ئامۆژگاری بكرێت به‌ئه‌نجام دانی ئه‌م جۆره‌ له‌ گرتنه‌ به‌ری چاره‌سه‌ركردن .

No details found.

No details found.

  • Start
    End
    Group Size
    Price
     
  • start:
    Group Size: No Size Limit
    price: € 0 /Person