faq

Frequently Asked Questions

We carefully collected the most commonly asked questions about our services. Please learn more about MedicalArrow.

MEDICAL TOURISM

# ئه‌كرێت پێناسه‌ی گه‌شتو گوزاری پزیشكی به‌وه‌ بكه‌ین ، سه‌فه‌ركردنێك بۆ ده‌ره‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی دووباره‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ تاك پاریزگاری لیكردن و به‌هێزكردنی ، گه‌شتوگوزاری پزیشكی ئاسایی بریتی له‌ چه‌ند رۆژێك دانان له‌سه‌نته‌ری شیانه‌وه‌ ،چه‌ند رۆژێك له‌ بینینی ناوچه‌ سه‌رنج راكیش و مێژوی یه‌كان و گه‌شتیاریه‌كان ، وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی جیاوازتر گه‌شتوگوزاری چاره‌سه‌ری ته‌نها وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی نیه‌ ،به‌ڵكو هه‌روه‌ها بینینی ولاتێكی دیكه‌ و نوێ یه‌ پشودانه‌ وه‌ك له‌ پشویه‌كی ڕێكخراو كه‌خۆت ڕێكتخستبێت .

# ئه‌مه‌ ئه‌و شته‌یه‌ بێگومان بۆتۆ  ، ئه‌گه‌ر تۆ به‌دوای پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ریدا ئه‌گه‌ڕێت ،بۆنمونه‌ پزیشكی ددان یان هه‌ر پزیشكێكی تر له‌چاودێری كردنی ته‌ندروستیت ،له‌هه‌مانكاتدا ئه‌ته‌وێت .

پارێزراوبیت به‌شێوه‌یه‌كی باڵا.

خۆت دور بگریت له‌چاوه‌ڕوانی كردن .

گه‌وره‌ترین ئاستی چاودێری ته‌ندروستی به‌ده‌ست بهێنیت .

پشویه‌كی ئارام به‌خش بچوك

ئه‌زمونكردنی شارێكی نوێ وئاشنابوون  ڕۆشنبیریه‌كی نوێ .

 به‌شیێوه‌یه‌كی ئاسایی تاك كه‌ سه‌فه‌ركردنی ده‌ره‌وه‌ی وولات بۆ چاره‌سه‌ر ئه‌گرێته‌ به‌ر به‌هۆی یه‌كێك یان چه‌ند یه‌كیك له‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه‌یه‌ .

  1. به‌رزترین كوالیت .
  2. كه‌مترین تێچوون.
  3. كه‌می چاوه‌ڕوان .
  4. چاودێری گشتی .
  5. ڕه‌خساندنی هه‌لی حه‌وانه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ چۆن له‌پشوودا هه‌ستی پی ئه‌كه‌یت .
  6. نوێترین ئه‌زمونی وڵاته‌ و به‌رزی ئاستی ڕۆشنبیری .

# گه‌شت و گوزاری پزیشكی ته‌نها گه‌شتێك بۆ چاره‌سه‌ر نیه‌ ، به‌ڵكو دووباره‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و چالاكی یه‌ كه‌ خۆت له‌ گه‌شتێكی ڕێكخراودا ئه‌ته‌وێت ، له‌سه‌ر داواكاری خۆت ڕێكده‌خرێت ، ئێمه‌ وه‌ك كۆمپانیا گه‌شت ڕێك ده‌خه‌ین تاوه‌ك له‌شاره‌كه‌دا هه‌موو شوێنه‌ مێژوی و گه‌شت و گوزاریه‌كانی یونان ببینیت كه‌ به‌هه‌موو شێوازێك ، به‌سروشتی حال هه‌ندێك ئیمه‌ هه‌ندێك ڕێوشوێن بودوباره‌ شیاندنه‌وه‌ ئه‌گرینه‌ به‌ر له‌دوای ئه‌مانه‌ ، ئیمه‌ له‌دواتردا به‌پێ ی ئه‌وه‌ كار ئه‌كه‌ین كه‌ پزیشك ڕێنمایی ئه‌كات ،له‌پێش هه‌موویانه‌وه‌ باشتی ته‌ندروستی تۆ له‌به‌رچاو ئه‌گیرێت .

# به‌دڵنیایی یه‌وه‌ ، ئیمه‌ باشترین چاودێری كردنی ته‌واوی تۆ ئه‌گرینه‌ ئه‌ستۆ هی خۆت و هی هاوكاره‌كه‌شت ، ئه‌گه‌ر پێوستیشت به‌ هاوكاریكه‌ری پزیشكی بیت ئیمه‌ بۆت ته‌رخان ئه‌كه‌ین ، بێگومان ئاره‌زوور ئه‌كه‌یت چێز له‌ یۆنان وه‌ربگریت ،ئیمه‌ له‌پاشدا هاوكار ئه‌بین له‌وه‌ی ئێوه‌ بیخوازن ، ئیمه‌ ئه‌توانین به‌ نرخێكی زۆر تایبه‌تمه‌ند خزمه‌تگوزاری مانه‌وه‌ ،گواستنه‌وه‌ ،چالاكی خۆشی پێش كه‌ش ئه‌كه‌ین هه‌موو شته‌كانمان به‌كه‌مترین نرخ له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا به‌رده‌ست ئه‌بیت بۆ ئیوه‌.

#  تۆ ئازاديت تا وا بكەيت. ئەگەر تۆ بڕيار بدەيت تا گەشتى گەشتوگوزارى پزيشكى ڕێك بخەيت لەسەرى خۆت، هێشتا پرسيار لە ئێمە ده‌كه‌یت  ئەگەر شتێك ناڕون بو تا بۆت رون بكه‌ینه‌وه‌ و هاوكاریت بكه‌ین ،ئێمە دڵخۆش دەبين تا يارمەتى بدەين!

 

ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌گه‌ر تۆ خۆت گه‌شت بۆ خۆت ڕێكبخه‌ی كاتت زۆر ئه‌وێت وه‌ پێشمان وایه‌ پاره‌ی زیاترت پێوست بێت ، به‌لام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئێمه‌ كاربكه‌یت ئێمه‌ كۆمپانیای تایبه‌تین به‌ گه‌شت و گوزاری پزیشكی هه‌موو تێچو هاتو چۆ و كاره‌كانت به‌باشترین شێوه‌ بۆ ڕێك ئه‌خه‌ین به‌ نرخێك كه‌ جێگای خۆشحاڵیت بێت .

Healthcare Quality

# راوێژكاریه‌ سه‌ره‌تایه‌كان له‌ڕێگای ئینته‌رنیت له‌گه‌ڵ كه‌سانی پسپۆره‌و و تایبه‌تمه‌ند به‌پێ ی سیسته‌مێكی ڕێكخراو پێوست بۆ چاره‌سه‌ركردن ته‌رخان ئه‌كه‌ین .

لیستی یاوه‌ر بۆ چاره‌سه‌ر

وه‌رگێڕی زمانه‌وانی له‌گه‌ڵ هاوكاری ڕێكخستن

ڕێكخستنی سه‌فه‌ر

خزمه‌تگوزاری مانه‌وه‌و ژه‌مه‌كانی نان خواردن  .

ڕێكخستنی چاودێری پزیشكی له‌دوای چاره‌سه‌ر.

ڕێكخستنی پێوستی حه‌وانه‌و دووباره‌ ژیانه‌وه‌.

ڕێكخستنی گه‌شت ڕێنوێنیكردنی چێژبه‌خش .

له‌به‌رچاوگرتنی ته‌واوی هاووسه‌ر یان هاوڕێ كه‌ له‌گه‌ڵت سه‌فه‌ر ئه‌كات . 

# كۆمپانیای تیره‌ی پزیشكی له‌توانایدایه‌ تا ئاستێك هه‌ر چاره‌سه‌رێكی پزیشكی بكات  كه‌ پێوست بێت ، له‌ لاپه‌ره‌كه‌ماندا یان ماڵپه‌ره‌كه‌ماندا ئه‌توانیت زانیاری دورودرێژبخوێنیته‌وه‌ له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاریه‌ ته‌ندروستی یه‌كانمان ، كه‌ ئیمه‌ پێش كه‌شی ئه‌كه‌ین ، ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌وه‌ی ویستت نه‌تدۆزیی یه‌وه‌ ئه‌توانیت بپرسیت لێمان ئیمه‌ به‌رده‌وام هاوكارت ئه‌بین .

# ئیمه‌ له‌نۆرینگه‌كانی كۆمپانیاكه‌مان ، خاوه‌ن پزیشكانێكین كه‌ گه‌وره‌ترین بالاترینن  و خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ئاستی پزیشكین ، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وله‌تیدا متمانه‌ پێكراون ، له‌كۆی مالپه‌ر و لاپه‌ره‌كانمان ناو چۆنیه‌تی و ئاستی پزیشكه‌كانمان دانراوه‌ ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت زیاتر له‌سه‌ر پزیشكێكی تایبه‌ت بزانیت ئه‌وه‌ی پێوسته‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌یت و ئێمه‌ ئه‌توانین ئه‌و شێوازه‌ ڕێكبخه‌ین بۆ تۆ كه‌ بتوانیت له‌گه‌ڵ پزیشكی تایبه‌تمه‌ند  په‌یوه‌ندی ببه‌ستیت .

# خزمه‌تگوزاری خوێندنی ماوه‌ درێژ بۆ پزیشكان له‌گه‌ڵ پزیشكانی یۆنانی دا كه‌خاوه‌ن ئاستێكی باڵان له‌ ئه‌زمونی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ خاوه‌ن ئاستی باڵای پزیشكین ، جیاواز له‌مه‌ ، كۆمپانیای تیره‌ی ته‌ندروستی ئه‌و ته‌نها هاووبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ ده‌زگا ته‌ندروستی و پزیشكی یه‌دا ، كه‌ چاودێری ته‌ندروستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌هه‌موو جیهان ئه‌كه‌ن ، گه‌وره‌ترین ئاستی چاودێری یان هه‌یه‌ ” ئێمه‌ دڵنیاین هاوڕێ باشه‌كانمان باشترین كه‌سه‌كانیان دامه‌رزاندوه‌ لای خۆیان وه‌ به‌نوێترین ڕه‌وشه‌كانی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی كار ئه‌كه‌ن ، ئه‌و پزیشكانه‌شی له‌نۆریگه‌كانی كۆمپانیای ئیمه‌دا كه‌ كار ئه‌كه‌ن خاوه‌ن ئه‌زمونێكی نێوده‌وڵه‌تین  له‌چوارچێوه‌ی كاركردنی خۆیاندا.